بنكه و بارەگاکانی پەکەکە له‌لايه‌ن تورکیا لە هه‌رێمى کوردستان بۆردومانكران
تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێكدا به‌هۆكارى بوونى بنكه و باره‌گاو چه‌كدارانى په‌كه‌كه لەچەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان بنکە و بارەگاکانی پەکەکەی بۆردومان كرد كه بۆته مايه‌ى ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆ خه‌لكى سڤيلى ئه‌و ناوچانه.
میدیاکانی تورکیا ئه‌مرۆ شه‌ممه بڵاويان كردۆته‌وه كه فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند کاتژمێرێکە بە شێوەیەکی فراوان دەستیان بە بۆردومانکردنی بنکەکانی پەکەکە لە چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان کردووە، بە گوێرەی زانیارییەکان هەریەک لە ناوچەکانی مەتین، ئاڤاشین، زاب و قەندیل بۆردومان دەکات.
لەمبارەیەوە سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری شارەدێی (کانی ماسی) بە (کوردستان24)ی راگەیاندووە: “چەند گوندێکی ناوچەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و هەلیکۆپتەری تورکیاوە لەو پێگانەی بنکەکانی پەکەکەی لێ هەن، بۆردومان کراون”.