ڤيديۆ : دژەتیرۆری کوردستان ده‌ستگيركردنى تاوانبارێكى راگه‌ياند كه‌ ناو و پێگەی ئەفسەری دژەتیرۆری کوردستانی بەکارهێناوە بۆ مەرامی تایبەت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی تاوانبارێکى راگه‌ياند كه‌ ناو و پێگەی ئەفسەری دژەتیرۆری کوردستانی بەکارهێناوە بۆ مەرامی تایبەت.
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان له‌ راگه‌ێندراوێكدا كه‌مێك پێش ئێستا له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆرى كۆمه‌ڵايه‌تى ( فه‌يسبووك) رايگه‌ياند :” دوای بەدەستهێنانی زانیاریی ورد لەسەر تاوانبار (ڕێوان ئەکرەم ئەحمەد)، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هاوکاری و ھەماھەنگی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر توانییان ناوبراو دەستگیر بکەن.
دژه‌ تيرۆرى كوردستان راشيگه‌ياند:” پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵی، تاوانبار دانی بە تاوانەکانیدا نا، کە ناو و پێگەی ئەفسەری دژەتیرۆری کوردستان و چەند کونسوڵخانەیەکی وڵاتانی بەکارهێناوە بە مەبەستی ساختەکاری و فێڵکردن بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی ماددی و گەیشتن بە مەرامە تایبەتەکانی.
 
له‌راگه‌ێندراوه‌كه‌دا دژەتیرۆری کوردستان ده‌شلێ :” دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەدەنە هاونیشتمانیان و هەموو لایەک، کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەروماڵی هاووڵاتییان و دەستگیرکردنی تاوانبارانە و ڕادەستکردنیانە بە دادگا لەپێناو هێنانەدی دادپەروەری، بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە پیرۆزەش هەردەم چاوکراوەن.”
Back to top button