وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ به جینۆساید ناساندنی كه‌یسی ئه‌رمه‌نیه‌كان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تاوانی دژ به ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی عوسمانیه‌كانی بەجینۆسایدناسان، توركیاش كاردانه‌وه‌ی توندریان به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی بایدن نیشاندا
كه‌ناڵی رووسیا ئه‌لیوه‌م له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مەولود چاوش ئۆغلۆ، ڕایگەیاند، بەتەواوی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان ڕەتدەکەینەوهو تورکیا بەو بڕیارە ڕ‌ازى نیه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاندووه كه بڕیارەکەى جۆبایدن بۆ بەجینۆساید ناساندنى کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لەسەر بنەمای پۆپۆلیستی بووە و کەس ناتوانێت مێژوو بشێوێنێ.