پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوخه‌می بۆ قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “ئیبن خه‌تیب”ی به‌غدا راگه‌یاند، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ بریندارانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ خسته‌ڕوو.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

بە داخێکی زۆرەوە ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ( ابن الخطیب)ی بەغدا -م بیست ، کە بووە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی دەیان کەس. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و بیانخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی پێویست ڕادەگەیەنێت ، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوەکە و هەر یارمەتییەکی دیکە کە پێویست بێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان
2021/4/25

Back to top button