په‌یامێك له‌سه‌رۆك بارزانی – یه‌وه‌

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی،  له‌په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌س و كاری قوربانیانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبی به‌غدا ده‌كات.

ده‌قی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی:

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی بەغدا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بیستنی هەواڵی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی شەوی ڕابردووی نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی  بەغدا زۆر دڵگران بووم كە بە داخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و ، هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.
مسعود بارزانی
٢٥ـی نیسانی ٢٠٢١

Back to top button