سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی ، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی دڵتەزێنی نەخۆشخانەی ( ابن الخطيب) ی بەغدا دەربڕی و ئامادەیی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاریی و یارمەتییەک ڕاگەیاند و هیوای خواست، کارەساتی وا دووبارە نەبێتەوە.

سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمی و پەرۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی

Back to top button