کەشناسی هەرێم : باران دەبارێت
کەشناسی پێشبینی دەکات، لە سبەی دووشەممەوە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ناسەقامگیر دەبێت و لە سەرەتادا لە ناوچە شاوخاوییەکان باران دەبارێت و لە سەنتەری شارەکانیش پێشبینی بارانبارین دەکرێت. بەگوێرەی پێشبینییەکان خێرایی با زیاد دەکات و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راپۆرتی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان، سبەى دووشەممە ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچەهەورو هەورى تەواو دەبێت، پێشبینى بارانبارین لە هەندێ کات بۆ سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزەکانى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ، سەرەتا بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پاشان بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر . لەگەڵ زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ بۆ زۆربەى ناوچەکان کە دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى مەوداى بینیى ئاسۆى و ستوونى. خێرایی باى پێشبینیکراو لە نێوان (20-35)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەندێ ناوچە بۆ سەرووى 35کم لە کاتژمێرێکدا.
لهبهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی كهشناسیدا هاتووه: ڕۆژى سێشەممه کاریگەریى ئەو بارودۆخە ناسەقامگیرەى کەشى ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت، پێشبینیى بارانبارین له ههندێك كاتدا لە سەنتەرى پارێزگاكانى هەولێر، سلێمانى، دهۆک و هەڵەبجە بەشێوەى نمەباران هەیە، ههروهها بارانبارین له ناوچە شاخاوییەکاندا زیاتر دهبێت، ههورهتریشقهش له كاتى بارانباریندا دروست دهبێت.