وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژمارەی قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبى راگه‌ياند

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ژمارەی قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب گەیشتە نزیکەی 200 کەس.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق له‌ راگه‌ێندراوێكدا رایگەیاند، لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا کە دوێنێ شەو بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجین روویدا، ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە 82 کەس و 110 کەسی دیکەش بریندار بوون،
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی عێراقيش رایگەیاند، زیاتر لە 200 کەس لەو نەخۆشخانەیە رزگار کراون.
جێی ئاماژەیە، حکوومەتی عێراق 3 رۆژ ماتەمینی بۆ گیانی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکە راگەیاند و سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقيش داواى لێكۆلينه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى له‌رووداوه‌كه‌ كرد،.
Back to top button