په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و، وه‌زيرێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان يش ئاماده‌ى دانيشتنه‌كه‌ ده‌بێت

به‌ ئاماده‌بوونى وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە  پەرلەمانی کوردستان له‌باره‌ى پرسێكى تايبه‌ت به‌ منداڵان کۆدەبێتەوە

د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ لە بانگهێشتنامەیەکدا بۆ ئەندامانی پەرلەمان رایگەیاند: “بە پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2021/4/27”.

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانى كوردستانيش بەرنامەی کاری دانيشتنه‌كه‌ى راگەیاند كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ “خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی كێشه‌كانى (منداڵان و هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرى (كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی)ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان”.

Back to top button