په‌رله‌مانى عێراق لیژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه له سووتانی ئیبن خه‌تیب پێكهێنا له‌لايه‌ن د.به‌شير حه‌داد چاودێرى ده‌كرێ
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رووداوی سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبى به‌غدا پێكهێنا و له‌لايه‌ن د.به‌شير حه‌داد چاودێرى ده‌كرێ .
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌ی ته‌ندرووستی و ژینگه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه كۆبوونه‌ته‌وه و بڕیار دراوه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه بكات و له هۆكاری ئه‌و رووداوه بكۆڵێته‌وه.
هاوكات برياروايه بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییدا پرسی سووتانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه تاوتوێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يه‌كيش بۆ سۆمه‌رييه نيوزى رايگه‌ياندووه :”دواى كۆبوونه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق و، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڕياردراوه له‌لايه‌ن د.به‌شير حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ليژنه‌پێكهاتووه‌كه‌ى په‌رله‌مان چاودێرى بكرێت كه بۆ رووداوه‌كه پێكهێنراوه.