د.ديندار زێبارى: پێشوازی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆمسیۆنی ئەمریکی دەکەین بۆ ئازادییە ئایینیەکان
ڕێککەوتی ٢٢/٤/٢٠٢١، کۆمسیۆنی ئەمریکی بۆ ئازادییە ئایینیەکان ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئازادی ئایینی بڵاوکردەوە. ڕاپۆرتەکە زۆربەی زۆری وڵاتەکان لەم بارەیەوە هەڵدەسەنگێنێ، و عێراق و هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی ڕاپۆرتەکەن.
لەم بارەیەوە، د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند، “ڕاپۆرتەکە بەشێوەیەکی بابەتییانە باس لە دەرفەت و ئاستەنگی بەردەم لابردنی پێشێلکارییەکانی سەر ئازادییە ئایینیەکان دەکات، هاوکات، ستایشی ڕۆڵی هەرێم دەکات لە پاراستنی پێگەی چەند ساڵەی خۆی لە فەراهەمکردنی ئازادی ئایینی و پێکەوەژیان، و حەواندنەوەی ئاوارە و پەنابەرەکان.”
هەروەها، ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، “حکومەتی هەرێم پێشوازی لە دوایین راپۆرتی ساڵانەی کۆمیسیونی ئەمریکی بۆ ئازادییە ئایینییەکان (USCIRF) دەکات، چونکە دوای هێرشی تیرۆریستەکان داعش ئەو ناوچە کوردستانیانەی کە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی وەک کریستیان، ئێزیدی، کاکەیی و شەبەک تێیدا نیشتەجێن کرایە ئامانجی سەرەکی، بەسەدان هەزار هاووڵاتی دانیشتووی ئەم ناوچانە ئاوارە بوون و روویان لە هەرێمی کوردستان کرد، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەبێ جیاوازی بەرگری لەو ئاوارانە کرد و رۆڵی هەرە سەرەکیی هەبوو لە ئازادکردنەوەی ئەم ناوچانە و لەم پێناوەدا گیانی سەدان.”