یەكێتی ئەوروپا: نیگه‌رانی قوڵمان له باره‌ی ئازادی سیاسی و ئازادی را ده‌ربڕین له توریكا به ئه‌ردۆگان گه‌یاند
دواى ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به هۆی ده‌ست درێژیه سه‌ربازیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر چه‌ند وڵاتێكی دراوسێ توركیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌رووپا و توركیا گرفتیان تێكه‌وت و سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا، شارل مێشێل رایگەیاند، قووڵكردنەوەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ توركیا زۆر ئەستەم دەبێت لە میانی بەردەوامبوونی سەركوتكاری لە سەردەمی سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان.
شارل مێشێل سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا، له به‌رده‌م په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند: “نیگەرانی قووڵی خۆمان دەربڕیوە سەبارەت بە سەروەری یاسا ومافە سەرەكییەكان و كشانەوە لە رێككەوتنی ئیستانبۆڵ، ھەروەھا لە بارەی ئازادی رادەبڕین و بە ئامانجگرتنی پارتە سیاسییەكان و دەزگاكانی راگەیاندن”.
هه‌روه‌ها سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەوروپا گوتیشی: “ئەستەمە بیر لە ھاریكارییەكی بەرفراوان لەگەڵ توركیا بكرێتەوە، كە رێكارە نەرێنییەكان لەم بوارەدا بەردەوام بن”.
لە لایەن خۆیەوە، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین گوتی: “ئەوروپا دەیەوێت پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ ئەنقەرە باش بكات، بەڵام ھێشتا زووە بۆ ئەو كارە”.
سەرچاوە: “رۆیتەرز”