كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارینى كه‌مێك نمه‌باران هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی چوارشه‌ممه، له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه‌هه‌ور بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.