له كانى ماسى بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە سێ کارمەندی چاککردنەوەی کارەبا بریندار بوون
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/10/qalb-7.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی پارتی كرێكارانی كوردستان و توركیاوه، تۆڕی كاره‌بای نزیكه‌ی 76 گوند له‌كانی ماسێ له‌ئامێدی له‌سنوری پارێزگای دهۆك پچڕا، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه بەمەبەستی چاككردنەوەی تۆڕی كارەبای ناوچه‌كه ، تیمێك له‌كاره‌بای پارێزگای دهۆك سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردووه ، له‌كاتی چوونیان تی ئێن تی پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئارام جه‌لال، بەڕێوەبەری کارەباس قەزای ئامێدی ئاشکرای کرد: ئه‌مڕۆ سێشەممە، دوای ئەوەی تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبا چوون بۆ چارەسەری هێڵی سەرەکیی کارەبای 76 گوندی دەڤەری کانی ماسی بکەن، بەداخەوە بۆمبێکیان پێدا تەقییەوە و سێ کارمەندی تیمەکە بریندار بوون.
لە شەوی رابردووەوە هێڵی سەرەکیی کارەبای دەڤەری کانی ماسی پچڕاوە و 76 گوند بێ کارەبا بوون.