به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا : داهاتى ناوخۆى سلێمانى تا ئێستا ناگه‌رێته‌وه بۆ حكوومه‌ت، 106 مليار بۆ مووچه‌ى ئه‌م مانگه له داهاتى ناوخۆى هه‌ولێر دراوه
په‌رله‌مانتارێكى فراكسيۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى ده‌كات: داهاتى ناوخۆى سلێمانى تا ئێستا ناگه‌رێته‌وه بۆ هه‌ولێر. ده‌شلێ : پارتى ديموكراتى كوردستان خۆمان به خاوه‌نى ئه‌م حكوومه‌ته ده‌زانين كێش ئاماده‌نيه له‌م حكوومه‌ته به‌رپرسيارييه‌تى هه‌ڵگرێ ده‌رگا كراوه‌يه به‌پێش چاوى خه‌ڵكى كوردستان بكشێته‌وه له‌م حكوومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى به خه‌ڵكى كوردستان بلێ ته‌نها يه‌ك حيزب به‌رپرسه ، چونكه به‌رپرسيارييه‌تى ئه‌وه‌يه له‌كاتى نه‌بوونى به‌رپرسى و له‌كاتى هه‌بوونيش به‌رپرسى.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتارى فراكسيۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان له دانيشتنى ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر پروپاگه‌نده‌ى ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى سنوورى سلێمانى گوتى :” ده‌مه‌وێت به سه‌راحه‌ت به خه‌ڵكى كوردستان بلێم لێره‌وه داهاتى ناوخۆى سلێمانى تا ئێستا ناگه‌رێته‌وه بۆ هه‌ولێر، ئه‌م مانگه بۆ دانى مووچه‌ى 79 له‌سه‌دى 180 مليار دينار له داهاتى ناوخۆ به‌كارهاتووه 106 مليار دينارى هى هه‌ولێره و 80 مليارى هى سلێمانيه كه چى 55 مليار ديناريان داوه‌ته حكومه‌ت و 25 مليار ديناريان نه‌داوه و فشار ده‌كه‌ن له‌حكوومه‌ت.
داهاتى ناوخۆى سلێمانى تا ئێستا ناگه‌رێته‌وه بۆ حكوومه‌ت، 106 مليار بۆ مووچه‌ى ئه‌م مانگه له داهاتى ناوخۆى هه‌ولێر دراوه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسيۆنى پارتى ده‌شلێت:” حه‌قه خه‌ڵكى كوردستان له حكومه‌ت بپرسێت به‌رپرسى مه‌له‌فى بايۆمه‌ترى له دوو كابينه كێيه و بۆچى ئاماده‌نيه ئيمزا له‌سه‌ر بڕينى دوو مووچه و سێ مووچه و بنديوار بكات كه دۆسيه‌كه له‌به‌رده‌ستى به‌رێز جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ته بۆ ئيمزاى ناكات .
به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا گوتيشى :” خه‌ڵكى كوردستان با بزانێ پارتى ديموكراتى كوردستان زۆر بێمنه‌ته له پێكهێنانى ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌ى حكومه‌ت بڕيارى لێداوه له پێشا با له ئيبراهيم خه‌ليل و حاجى ئۆمه‌ران ده‌ست پێبكه‌ن به‌ڵأم ئه‌وه هێزى تره ئاماده‌نيه .
له كۆتايى قسه‌كانيشى ناوبراو گوتى :” ئه‌و هێزانه‌ى هاتوونه‌ته ناو حكوومه‌ته‌وه رێكه‌وتنمان كردووه له‌سه‌ر بنه‌ماى كورسى و ناوه‌رۆكه‌كه‌ى لاى هه‌موومان ماوه حيزبى وا هه‌يه به 12 كورسى هاتووه ئێستا 6 كورسى ماوه له‌گه‌ڵمانه و داهاتيش به 12 كورسى بۆيه ئێمه وه‌ك پارتى ديموكراتى كوردستان خۆمان به خاوه‌نى ئه‌م حكوومه‌ته ده‌زانين كێش ئاماده‌نيه له‌م حكوومه‌ته به‌رپرسيارييه‌تى هه‌ڵگرێ ده‌رگا كراوه‌يه به‌پێش چاوى خه‌ڵكى كوردستان بكشێته‌وه له‌م حكوومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى به خه‌ڵكى كوردستان بلێ ته‌نها يه‌ك حيزب به‌رپرسه ، چونكه به‌رپرسيارييه‌تى ئه‌وه‌يه له‌كاتى نه‌بوونى به‌رپرسى و له‌كاتى هه‌بوونيش به‌رپرسى .”