وەزارەتی کارەبا راگەیێندراوێك، لەبارەی تەقینەوەکەی ئه‌مرۆى کانی ماسێ بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی تەقینەوەی تی ئێن تی، لە سنووری ناحیەی کانی ماسی بڵاوکردەوە، کە بەهۆیەوە کارمەندێکی فەرمانگەی کارەبا و دوو هاووڵاتی برینداربوون كه‌ رێنيشانده‌ريان بوون،

وەزارەتی کارەبا له‌ راگه‌ێندراوه‌كه‌ ده‌لێ : “بەهۆی شەڕی نێوان سوپای توركیا و پەكەكە هێڵی 33 كەی ڤی كارەبای (سەرسەنگ – كانی) ماسی زیانی گەورەی بەركەوتووە  کارەبای 70 گوندی ناوچەكە بچڕا،  ئەمڕۆ رێكەوتی 27ی نیسانی 2021 بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكە تیمێكی 22 كەسی وەزارەتی كارەبا بەهاوكاری دوو هاوڵاتی كە وەكو رێنیشاندەر لەگەڵ تیمەكانمان بوون سەردانی ناوچەكەیان كرد، بەداخەوە لەئەنجامی تەقینەوەیەک فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی كارەبای دهۆك و دوو هاووڵاتی رێیشاندەرەكە بریندار بوون”.

ده‌قى راگەێندراوه‌كه‌ی وەزارەتی کارەباى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:.

دوێنێ26ی نیسانی 2021 لە ئەنجامی شەڕی نێوان سوپای توركیاو چەكدارانی پەكەكە لە دەڤەری كانی ماسی هێڵی 33 كەی ڤی كارەبای (سەرسەنگ – كانی) ماسی زیانی گەورەی بەركەوت، كە بەهۆیەوە كارەبا لەسەر 70 گوندی ناوچەكە بچڕا، ئەمڕۆ رێكەوتی 27ی نیسانی 2021 بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكە تیمێكی 22 كەسی وەزارەتی كارەبا بەهاوكاری دوو هاوڵاتی كە وەكو رێنیشاندەر لەگەڵ تیمەكانمان بوون سەردانی ناوچەكەیان كرد، بەداخەوە لەئەنجامی تەقینەوەی مین  فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی كارەبای دهۆك و دوو هاوڵاتی رێیشاندەرەكە بریندار بوون،

وەزارەتی كارەبا وێڕای ئیدانەكردنی ئەم كارەو زیانگەیاندن بەفەرمانبەرانی خزمەتگوزاریی كارەبا، هیوای چاكبوونەوە خێرای  بریندارەكان دەخوازین.

Back to top button