حەیدەر شەشۆ: چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانین
خواكوڕك
دوای ئەوەی حەیدەر شەشۆ رایگەیاند بە فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هێزەكانیان دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە لە ئێستادا تەنها ریككارەكانی چۆنیەتی رێكخستنەوەیان ماوە لە ئایندەیەكی نزیك كارەكان تەواو دەبن. كە هێزەکەمان كه زیاتر لە 7000 هەزار کەسە.
ئه‌و هێزه كه به ناوی ‘هێزی پاراستنی ئێزدیخان‌ه‌وه‌یه و (حەیدەر شەشۆ) فه‌رمانده‌كه‌یه‌تی، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، زیاتر لە 7000 هەزار کەسە و زیاتر لە 4000 هەزار کەسیان مەشقیان پێ کراوە.
(حەیدەر شەشۆ)، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدیخان رایگەیاند:” سەرۆکی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) فەرمانی كردووە كە، ئەم هێزە بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام هێشتا بە فەرمی و كرداری ئه‌م كاره نه‌كراوه، هه‌ڵبه‌ته چاوەڕوانین (سەرۆک بارزانی) لە ئەڵمانیا بگەڕێتەوە و چاره‌نووسی هێزه‌كه‌مان یه‌كلا ببێته‌وه.”
فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدیخان دەشلێت:” به پێویستی ده‌زانم ئەو ناوچانەی هێشتا لەژێر کونترۆڵی داعشدان، ڕزگار بکرێن و خەڵک بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان، گوتیشی ”ئێمە داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، دەست بە ئاوەدانکردنەوەی شنگال بکات.” وە دووپاتی دەكەمەوە كه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌زاره‌تی ته‌واوی گه‌لی كورده و به هیی خۆیشیانی ده‌زانن، گوتیشی “ئێمه‌ی ئێزدی كوردستانین و هیچ كات ناتوانین خۆمان له كوردستان دوور بخه‌ینه‌وه.”
لە درێژەی قسەكانیسدا فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزدیخان ڕه‌تی كرده‌وه كه هێزەكه‌یان سەر بە پەکەکە و حەشدی شەعبی بێت، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه بۆ ماوه‌یه‌ك لەلایەنی دارایییەوە حەشدی شەعبی هاوکاریی کردوون، بەڵام دوای 2015ەوە هیچ پێوەندییەکمان بە حەشدی شەعبییەوە نەماوە.”