راگه‌یێندراوێك له وه‌زاره‌تی دارای و ئابووری له باره‌ی بڕینی دوو مووچه
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی راگرتنی مووچەی ئەو کەسانەی لە دوو مووچەیان هەیە دەڵێت، “له ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی سه‌رجه‌م دوو مووچه‌ییه‌كانمان راگرت و وه‌كو ئه‌مانات له گه‌نجینه‌كان دانراون”.
ئەمڕۆ سێشەممە 27-04-2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو مووچەییەکان لە گەنجینەکان دەمێننەوە تاوەکو ئەو کاتەی بڕیار لە یاسایی بوون و یاسایی نەبوونیان دەدرێت.
لەبارەی شێوازی لێکۆڵینەوە لە یاسایی نەبوونیان، لە راگەیێندراوەکەدا سی رێکار خراوەتە روو کە ئەمانەن:
- پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.
- پشتڕاستکردنەوەی یاسایی بوون بۆ دوو مووچه‌ی راگیرا‌و.
- ئاراسته‌كردنی نووسراوێك له وه‌زاره‌ت و ئەو فه‌رمانگه‌ی مووچەکەی تێدا راگیراوە بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی مووچه راگیراوه‌كان له دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه راستەوخۆ خه‌رجده‌كرێت لەلایەن گەنجینەکانەوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هۆكار نییه بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان. به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان له گه‌نجینه‌كان”.
راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مڕۆ به‌همه‌ن كاك عه‌بدولڵا په‌رله‌مانتاری پارتی رایگه‌یاند كه “بەرپرسی دۆسیەی بایۆمەتری ئامادە نییە کە واژۆ لەسەر بڕینی دوو مووچە، سێ مووچە و بندیوار بکات”، لیژنەی باڵای بایۆمەتری لەو بارەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “گوتەکانی ئەو پەرلەمانتارە رەتدەکەینەوە؛ بەهیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە نییە”.