سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كان و دۆخی ناوچه‌كه تاوتوو ده‌كه‌ن
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/4/2021 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری كرد كە لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق، سه‌ركونسوڵی گشتيى ئێران لە هەولێر، كۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی و ژمارەیەك لە كاربەدەست و راوێژكارانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وەكەدا سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان باسی له په‌یوه‌ندیى له مێژينه‌ى هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتيوایی به‌رده‌وامى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا كرد، دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت، به بایه‌خه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت.
لای خۆیه‌وه محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ی خواستی وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه مێژويييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه مووشه‌كییانه‌ی كرانه سه‌ر هه‌ولێر نیشان دا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێران ده‌يه‌وێت ناوچه‌كه ئارام و سه‌قامگیر بێت و بوونی سه‌قامگیری و په‌یوه‌نديی ئابووری و بازرگانیی باش، له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردولادایه.
تاوتووكردنی دۆخی عێراق به‌گشتی، شه‌ڕی داعش و بوونی هاوپه‌یمانان له عێراق، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، رێككه‌وتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ ئاسايكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، فراونكردنى په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و جووڵه‌ی بازرگانیی سه‌ر سنووره‌كانی نێوانيان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌ره‌سه‌نده‌كانی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.