دوو حزبی كوردستان یەكیانگرت

خواكوڕك
پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان و بزوتنەوەی جەماوەری كوردستان ، دوای چەندین دیدارو كۆبونەوە ، ئەمڕۆ لە شاری هەولێری پایتەختی كوردستان یەكیان گرت و لە ژێر ناوی (پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان ) درێژە بە خەباتی سیاسی خۆیان ئەدەن .
لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ خواكورك نێردراوە ، هەردوو پارتەكە ئاماژە بەوە دەكەن ، دووساڵ بەرلە ئێستا و لە هەلومەرجێكی سەخت و دژواردا كۆمەڵێك لە كادیر وەك پێویستی قۆناغەكە یەكیان گرت و بزوتنەوەی جەماوەری كوردستان –یان ڕاگەیاند ، بەڵام دوای چەندین كۆبونەوەو دیدارو ڕاگۆڕینەوە بە كۆی دەنگ ،لەگەڵ پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان ،یەكمان گرت و لەمەبەدوا لە ناو ئەو پارتەدا درێژە بە خەباتی سیاسی خۆمان ئەدەین .
دەقی ڕاگەیەنراوەكە بە وێنە :

Back to top button