وەزیری کارەبای عێراق سەردانی ئێران دەکات

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرای کرد، هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنی ئێرانی لەبارەی دابینکردنی گاز بۆ وێستگەکانی عێراق لە وەرزی هاوین دەستپێدەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەش تاوتوێی دۆسییەکانی قەرز و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە سێکتەری کارەبا دەکەن.

بەپێی راگەیەنراوەکەی ئەحمەد عەبادی وەزیری کارەبای عێراق، ماجید حەنتوش لە میانی سەردانەکەی بۆ ئێران هەروەها سەبارەت بە قەرزەکانی تاران لەسەر بەغدا کە بڕەکەی چوار ملیار دۆلارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ دەکات و ھاتووە:

لەئێستا لایەنی ئێرانی، رۆژانە 20 ملیۆن پێی سێجا غاز ھاوردەی عێراق دەکات لە کاتێکدا، عێراق بۆ وەگەرخستنی وێستگەکانی کارەبا، رۆژانە پێویستی بە 70 ملیۆن پێی سێجا غاز ھەیە.

Back to top button