نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەیاندا باڵیۆزی ڤاتیکان سوپاس و ده‌ستخۆشى له نێچيرڤان بارزانى و به‌رپرسان و گه‌لى كوردستان كرد بۆ ئه‌و پێشوازييه گه‌رمه‌ى له هه‌رێمى كوردستان له پاپا فرانسیس كرا.
ئەمرۆ چوارشه‌ممه 28-04-2021 سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له ميتيا لێسكۆڤار، باڵيۆزى ڤاتيكان له عێراق كرد كه دواى ده‌ستبه‌كاربوونى، جارى يه‌كه‌مه به فه‌رمیی سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
رۆژی 07-03-2021 پاپا فرانسیس گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ‌کرا، لە دیدارەکەی ئەمڕۆدا نێچيرڤان بارزانى ئاماژەی بەوە داوە، سه‌ردانى پاپا فرانسیس بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان رووداوێكى مێژوويیە و هيواى خواست ببێته هانده‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى کریستیانەکان بۆ وڵاته‌كه‌يان كه به‌هۆى شه‌ڕ و توندوتيژييه‌كانى ساڵانى رابردووه‌وه، ژماره‌يه‌كى زۆريان عێراقيان جێهێشتووه.
هەروەها نێچيرڤان بارزانى كردنه‌وه‌ى زانكۆى كاتۆليكى له عه‌نكاوه به هه‌نگاوێكى گرنگ و ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى كرده‌وه كه په‌روه‌رده بناغه‌ى سه‌ره‌كيى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى باش و پێشكه‌وتووه، بۆيه ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى گرنگى به كوالێتيى خوێندن و كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى بدرێت.
لە دیدارەکەدا باڵیۆزى ڤاتيكان له عێراق سوپاس و پێزانينى ڤاتيكانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانى ديكه‌ى عێراق ده‌رگاى به‌ڕووى ئاواره کریستیانەکاندا كرده‌وه و داڵده‌ى دان، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه له ڤاتيكان به بايه‌خ و رێز و ستايشێكى زۆره‌وه له‌م هه‌ڵوێسته و له كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كدی قبووڵكردن له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى گرنگى مه‌سیحییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كرد و ڕوونى كرده‌وه كه مه‌سیحییه‌كان پێكهاته‌یه‌كى ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌كیى هه‌رێمى كوردستانن و ڕۆڵێكى به‌رچاو له خزمه‌تكردن و بنیاتنان و به‌روپێشبردنى هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیاندا ده‌گێڕن. دووپاتیشى كرده‌وه بۆ زامنكردنى مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان، له ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستاندا كه خه‌ریكه ئاماده ده‌كرێت هه‌موو مافه‌كانى مه‌سیحییه‌كان و ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كان ده‌پارێزرێت.
دۆخى ده‌شتى نه‌ینه‌وا، ڕه‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا و هه‌ڵمه‌تى كوتان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردن و دۆخى عێراق به‌گشتى و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌مى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه شاندێكى كه‌نیسه تیایدا به‌شدار بوون.
Post Views: 108