په‌رله‌مانى كوردستان یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وارى په‌سه‌ندكرد
به زۆرينه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتاران له دانيشتنى ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى كوردستان یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وار په‌سه‌ند كرا.
لوقمان وەردى، سەرۆکى لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزار لە پەرلەمانى کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا گوتى : “دواى ئامادەکردنى پێشنیازە یاساییەکانى ئاو و دواتریش شوێنەوار، ئەمڕۆ لە دواى گفتوگۆیەکى زۆری ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان بە دەنگى 74 پەرلەمانتار یاساى بەڕێوەبردن و پاراستنى شوێنەوار پەسەند کرا .”
وه‌ردى گوتيشى،” ئەو یاسایە گرنگى دەدات بە چۆنیەتى دەستنیشانکردنى شوێنەوارەکان و کوردستانیش خاوەنی شوێنەوارى زۆره، ”
ناوبراو زياتر گوتى:” ئەم یاسایە دەستى لایەنە پەیوەندیدارەکان واڵا دەکات بۆ پشکنین و کارکردن، بۆیە گرنگ بوو ئەم یاسایە هەبێ .”
سەرۆکى لیژنەى شارەوانى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنگره رۆژنامهوانيهكهى ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد کە لە ماوەى داهاتوو گفتوگۆ لەسەر پێشنیازە یاساى خانووە زێدەڕۆیەکان و پاشتریش یاساى خزمەتى شارەوانى دەکرێت.