حەكیم: عێراق سەروەری خۆی دەپارێزێت و نابێتە پاشكۆ

عەممار حەکیم، سەرۆکی بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانی، لە تویتێکدا ڕۆژی سێشەممە 27ی نیسان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە بەغدا لەگەڵ هەمووان، گوتی: عێراق کراوەیە بۆ ژینگە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکەی و بە تەماشا باشترین پەیوەندی لەگەڵ هەموواندا دروست بکات، بۆ ئەوەی بەرژەوەندی و سەروەریی خۆی بپارێزێ.”

ئەلحەکیم جەختی کردەوە لەسەر، ” پێویستی هێورکردنەوەو گرتنەخۆی دیالۆگ وەک ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی جیاوازییەکان ،

سەرۆکی بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانی، هەروەها گوتی: ” هەموو ھێزێك كە لەسەرمێزی دیالۆگێکی ڕاستەقینە دانیشتووە، دەتوانێت کۆتایی بەقەیران و ناکۆکییەکان بهێنیت، لە هەوڵدان بۆ بەرەو پێشەوەچوونی پرۆسەی دیپلۆماسی ، وەک بەدیلێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و ململانێی چەکداری ، بۆ ئەوەی تەنگژە ی هەرێمایەتی هێور بکاتەوە .”

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button