داعشێك ده‌ستدرێژیم كردووه‌ته‌ سه‌ر 200 كچی ئێزیدی و په‌شیمان نیم له‌وه‌ی كردوومه‌

خواكوڕك

چه‌كدارێكی ڕێكخراوی تیرۆریستی ” ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شام” (داعش ) دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌ سه‌ر (200)كچی ئێزیدی و (500) كه‌سیشی كوشتووه‌ و په‌شیمانیش نییه‌ له‌وه‌ی ئه‌نجامی داوه‌ . ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ، چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ دوو چه‌كداری داعشدا كردووه‌ ،كه‌له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و دژه‌ تیرۆری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

دوو چه‌كداره‌كه‌ی (داعش ) له‌كاتی هێرشكردنیان له‌ مانگی 9ی ساڵی 2016 ده‌ستگیر كراون . یه‌كێك له‌و دوو چه‌كداره‌ ناوی ” عه‌مار حسێن “ه‌ و ته‌مه‌نی (21 ) ساڵه‌ و خه‌ڵكی موسڵه‌ ، دانی به‌وه‌دا نا كه‌ له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به‌ (داعش ) ه‌وه‌ كردووه‌ (500) كه‌سی مه‌ده‌نی كوشتووه‌و ده‌ستدرێژیشی كردووه‌ته‌ سه‌ر (200) كچی ئێزیدی و لاقه‌ی كردوون .

عه‌ممار باس له‌ چۆنیه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ركچان ده‌كات و ده‌ڵێت ” له‌كاتی گرتنی موسڵ و شنگال دا ، ماڵ به‌ ماڵ گه‌ڕاوم و هه‌رچییه‌كم به‌رده‌ست كه‌وتبێت له‌ كچانی ئێزیدی و كه‌مایه‌تیه‌كان ده‌ستدرێژیم كردووه‌ته‌ سه‌ریان “. له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانیدا “عه‌ممار” له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕاهێنان و مه‌شقپێكردن بۆ كوشتن و سه‌ربڕین له‌لایه‌ن ئه‌میره‌كانی داعشه‌وه‌ ئاشكرای ده‌كات ” كه‌ سه‌ره‌تا كاره‌كه‌ قورس بوو ، به‌ڵام وورده‌ وورده‌ ئاسان ده‌بێت و ڕادێیت ، ئه‌وه‌ی ده‌مكوشت ، ده‌مكوشت و ئه‌وه‌شی سه‌رمده‌بڕی ، سه‌رمده‌بڕی “.

Back to top button