حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان : هه‌ر سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه‌

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رايده‌گه‌ينێت، بڕیاردراوە سێ رۆژی جەژنی رەمەزان قەدەخەی هاتووچۆ رابگەیێندرێت. 

د.جوويتار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لەدواى كۆتايهاتنى کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ بەرێوەچوو، له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رایگەیاند، بڕیار درا هەمان رێوشوێنەکانی خۆپارێزی و رێکارەکان بەردەوام دەبێت و رێکارەکانی پەیوەست بە خوێندن لەسەر ئاستی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا وەکو خۆی دەمێنێتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی خوێندنی ئەمساڵ بۆ ئەوەی نەفەوتێت، هەموو ئەگەرێک لە بەردەستی خۆی دادەنێت و، حکومەت دەست کراوە دەبێت بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە بەردەوام بێت.”
د.جووتیار عادل گوتيشى: “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مرۆ بڕیارماندا هەرسێ رۆژی جەژن قەدەخەی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان رابگەیێنین بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان.”
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان زياتر گوتى :”هاتووچۆش لەنێوان وڵاتی هیندستان و کوردستان رادەگیرێت، ئەوەی لە وڵاتی هیندستانەوە دێت، دەبێت بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین بکرێت”.
Back to top button