لەبارەی گرتەیەكی ڤیدیۆی وەزارەتی پێشمەرگە روونكردنەوە دەدات
خواكوڕك
دوای بڵاو بوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆی لە لە میدیا عەرەبیەكانو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كە كەسێك بە جلی پێشمەرگە دەردەكەوێت, ئازاری چەند ئاوارەیەكی عەرەب دەدات, وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت كە ئەو كەسەی ئەم كارەی كردووە پێشمەرگە نیە, خۆبەخشێك لە ناو ریزەكانی پێشمەرگە گرتەكە بۆ ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە.
فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت ” ئەو كەسەی لە گرتە ڤیدیۆیەك دەردەكەوێت لەو هاووڵاتییە عەرەبەی داوە پێشمەرگە نییە، بەڵكو هاونیشتمانییەكی خۆبەخشە و وەكو هەڵوێستێكی كەسی ئەو كارەی كردووە ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بۆ ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە، “.
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی:” لە پرەنسیپ و ئەخلاقی بەرزی پێشمەرگەدا نییە ئازاری هیچ كەسێك بدات، بەڵكو پێشمەرگە بە نوێنەرایەتی جیهان شەڕی تیرۆر دەكات و بەرگریی لە مرۆڤایەتی دەكات, بۆیە ئێمە دژی بێڕێزی و ئازاردانین، “.
فەریق جەبار یاوەر گوتیشی ” ئێستا ئەو هاوڵاتییەی كە لێیدەدرێت لە كەركوك دەژیت ئێمە فەرمانگەی یاسایمان هەیە, دەتوانێت سكاڵا بنوسێت, ئەگەر سكاڵایەكی هەیە لەسەر هەر كارمەند و پێشمەرگەیەك, وە بۆ دڵنیایی ئێستا هاوڵاتیەكە لە كەركوك دەژیت بە ئازادی”
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی نە شاردەوە كە لە ئێستادا هەندێك لایەنی عەرەبی كەركووكی كار لە سەر وروژاندنی ئەم بابەتە دەكەن كە مەبەستیان ناشرینكردنی وێنەیی پێشمەرگەیە, رەنگە ئەمەش بۆ ئەو ململانێی سیاسی لە كەركووك هەیە و لایەنەكان داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكەن. هەندێك لایەنی عەرەبی دژی هەڵبژاردنن، بۆیە ئەو گرتە ڤیدیۆییەیان بۆ مەبەستی سیاسی بەكارهێناوەتەوە، ئەگەرنا 600 هەزار ئاوارەی حەویجە و ریاز و پارێزگاكانی دیالە و سەلاحەدین لە سایەی خوێنی پێشمەرگە بە ئازادیی و ئارامی دەژین.