گەڕی سێیەمی ڤیيەنا دەستی پێكرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/04/ڤييهنا.jpg)
لەگەڵ بەردەوامی گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی ڤییەنا لەسەر بەرنامە ناوکیەکەی ئێران ، ئەندامێکی شاندی ئەورووپی بۆ وتووێژەکان ، ڕۆژی پێنجشەممە پشتڕاستی کردەوە کە کەش و هەوا ئەرێنی و بێ گرژییە .
ئەمەش هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئێران هاتووە کە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانە قبوڵ دەکات، بەڵام بە مەرجێک هەموو سزاکانی ئەمریکا لابردرا و تاران پشتڕاستی بکاتەوە، وەك تەلەفزیۆنی دەوڵەت ڕایگەیاند .”
میخائیل ئوڵیانۆڤ، نێردەی ڕووسیا بۆ ئەو گفتوگۆیانە، ڕایگەیاند، کە کۆبوونەوەکە لەگەڵ شاندی ئەمریکا بە سوود و وردەکاریی بووە.”
س: ئهلحهدهس