فراكسيۆنى پارتى : پاڵپشتى پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان دەکەين
گوتهبێژى فراکسیۆنی پارتی ديموكراتى كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان دهلێ: پاڵپشتى پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان دەکەين کە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەسندی کردووە و دهمانهوێت بهزووترين كات بكهوێته بهرنامهى كارى پهرلهمانهوه.
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا كه له لاپهڕهى فهرمى خۆى له تۆڕى كۆمهڵايهتى فهيس بووك بڵاويكردۆتهوه رايگهياندووه: “دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعشی لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) پەسەند کرد، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیە دەکەین کە بە زووترین کات بکەوێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە”.
پێشەوا هەورامانی ڕاشيگهياند:”ئەم پڕۆژەیە سەرەڕای گرنگییەکەی کە چوارچێوەیەکی یاسایی بە دادگایی تیرۆریستانی داعش دەدات، هۆکاریکیشە بۆ ساڕێژبوونی بەشێک لە زامی خانەوادەی قوربانیانی دەستی ئەو گرووپە تیرۆریستییە”.
ههورامانى دهشلێ: “ئەم یاسایە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە کۆکردنەوەی کۆمەک و پاڵپشتی دارایی هاوکاری قوربانییان بن”.
له كۆتايى راگهێندراوهكهدا گوتهبێژى فراكسيۆنى پارتى دهشلێت:” ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە ئاوات و خواستی بنەماڵەی شەهیدان، لەسەر هەموو فراکسیۆنەکانە کە لەگەڵ گەیشتنی بە پەرلەمان پێکەوە هەوڵ بدەین دەنگی لەسەر بدەین.