كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

فەرمانگەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 1ی ئایاری 2021 بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سبه‌ینێ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك باران ده‌بارێت.

كه‌شناسی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “ئه‌مڕۆ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت. پله‌كانی گه‌رماش به‌م جۆره‌ن هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ 36، سلێمانی 31، دهۆك 34، كه‌ركوك 38 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 1ی ئایاری 2021، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌كاته‌كانی دوانیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ری تاوه‌ باران و هه‌وره‌ بروسكه‌ هه‌یه‌ زیاتر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ. پله‌كانی گه‌رماش به‌م جۆره‌ن هه‌ولێر 33، سلێمانی 33، دهۆك 31، كه‌ركوك 35 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

Back to top button