ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجام ده‌درێت

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 21/2/2017 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ و هه‌ردوو ته‌وه‌ری بودجەی ساڵی ٢٠١٧ی ھەرێمی کوردستان و دروستكردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بۆ نەخۆشانی چەکی کیمیایی تاتوێ ده‌كرێت.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه‌ له‌ بینای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان به‌ڕێوه‌بچێت و پرۆژه‌ی پلانی وەزارەتی دارایی تاوتوێ ده‌كرێت هه‌وره‌ها دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بۆ نەخۆشانی چەکی کیمیایی گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت.

نوری عوسمان سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ سوید و سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ جۆرجیا و بەشداریکردنی لە کۆنگرەی لوتکەی جیھانیدا تاوتوێ دەکرێن.

Back to top button