كۆمسيۆن: سبه‌ى دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق دادەخرێت
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رايده‌گه‌ينێت: سبه‌ى يه‌كى ئايار كۆتا واده‌يه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌يانه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خۆيان بپاڵێون .
جمانە غەلای گوتەبێژی فەرمی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مرۆ هه‌ينى رایگەیاند،” ژمارەی پاڵێوراوان تا کۆتایی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بۆ 1116 پاڵێوراو بەرزبووەوە لە کاتێکدا لە رۆژی یەکشەممەی رابردوو تەنها 847 پاڵێوراو ناوی خۆیان تۆمارکردبوو.
غه‌لاى راشيگه‌ياند: لە یەکی ئایار دەرگای خۆپاڵاوتن دادەخرێت دواتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سەرجەم داتا‌کان دەخرێنەڕوو.
هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆيه‌كه‌مجار دواى رووخانى رژێمى روخاوى به‌عس بڕیارە لە 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.