مەسعود عەبدولخالق له‌ نووسينێكدا راپۆرتێكی دەزگاكەی خۆی بەدرۆ دەخاتەوە

ماڵپەڕی ستاندەرى سه‌ر به‌ مەسعود عەبدولخالق، بەناو توێژەر كه‌ خۆى دروستی كردووە، زانیاریی هەڵبەستراو لەسەر زاری خەڵكی بڵاو دەكاتەوە ئه‌مرۆ كار گه‌يشته‌ ئه‌وه‌ى بەرپرسی یەكەمی دەزگاكە خۆى ده‌لێ: ”قسەی وام نەكردووە و بە ناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە“.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، مەسعود عەبدولخالق، بەناو توێژەر لەپه‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ڕوونكردنەوەیەكی دژی ماڵپەڕەكەی خۆی له‌سه‌ر ڕاپۆرتێك كه‌بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ نووسيوويه‌تى، ” لە ڕاپۆرتێكدا لەبارەی شكستهێنانی دروستكردنی هاوپەیمانیی هیوا و رۆڵی لایەنەكان، ناوی من هاتووە،  لێدوانی من نییە.”

ناوبراو زياتر نووسيوويه‌تى: ”پێویست بوو زانیاریی نێو کۆبوونەوە بەبێ لێدوانی من بڵاو نەكرێتەوە، ئەویش لەپێناو ئەوەی زانیارییەکان وردتر بگوازرایەتەوە“.

له‌به‌شى كۆمێنه‌ته‌كانيش له‌خواره‌وه‌ى ئه‌و روونكردنه‌وه‌ى كه‌ ناوبراو بڵاويكردۆته‌وه‌ له‌يه‌كێك له‌ كۆمێنته‌كان  بۆ مەسعود عەبدولخالق نووسيوويانه‌، ئەمە وادەخوێندرێتەوە كە زانیارییە هەڵبەستراوەكان لە ستاندەر بەڕادەیەك زۆر بووە كە بە ناوی بەرپرسی دەزگاكەشیانەوە هەڵیدەبەستن! ئەمە ئەگەر رەفع و كەپسێكی لە پشتەوە نەبێت! چونكە ڕێی تێناچێت راپۆرتێكی ئاوا حەساس هەر لە خۆوە دانرابێت!.

 

 

Back to top button