گرفت لەبەردەم ڕێكەوتنی ئەتۆمی دروست بوو
قسەكردن لەسەر بەرنامە ناوکیەکەی ئێران ڕۆژی هەینی بۆ چوارەم ڕۆژی لەسەر یەک لە ڤیەننا بەردەوام دەبێت .
بەیانی ئەمڕۆ ڕێکخەری ووتەکان بەناوی یەکێتی ئەوروپا ئینریکی مۆرە، لەگەڵ سەرۆکی شاندی ئێرانی عەباس ئەراعچی، کۆبوونەوەیەکی ساز کرد،گوتیشی”زەحمەتی هەیە کە ئێمە چارەسەرمان بۆ ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکە نەدۆزیوەتەوە .”
ئەمەش دوای ئەوە هات کە دوێنێ سەرۆکی هەر سێ وەفدە ئەوروپییەکە لە عراقچی کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕەوتی دانوستانەکان .
س: ئهلحهدهس