ئیتلاعاتی ورمێ دوو مێرمنداڵی 16 ساڵەیان بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەسبەسەر کردووە.
هێزە ئەمنیەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران 3 هاووڵاتی شاری سنە و دوو مێرمنداڵی کوردی خەڵکی شاری ورمێ رۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستگیر کردووە و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
ئاژانسەکانی هەواڵی تایبەت بە رۆژهەڵاتی کوردستان رایانگەیاندووە ڕۆژی سێ شەممە 27/4/2021، هێزهكانی ئیدارهی ئیتلاعاتی ئێران، 3 هاوڵاتی کوردیان بهناوهكانی “ئهمیر ڕهزایی”، “ئارهش ئهحمهدیان” و “ئارام مورادیان” خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر”ـی سەربە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەبێ هیچ بەڵگەیەک دهسبهسهر كردووە.
شایانی باسە ئارام مورادیان و ئەمیر ڕەزایی لە زستانی رابردوودا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بانگهێشت کرابوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرابوو.
هاوکات رێکخراوەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایان کرد کە رۆژی چوارشەمە 28/4/2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دوو مێرمنداڵی 16 ساڵەیان بە ناوەکانی “ئارمین ئەحمەدی” و ” نیما حەسەن پوور” بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەسبەسەر کردووە.
ئارمین خەڵکی ناوچەی ئیسلام ئابادی ورمێ و نیما خەڵکی گوندی گونبەدی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێیە.
شایانی باسە ئەو دوو مێرمنداڵە و 3 هاووڵاتیەکەی سنەش پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.