وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رێنمایی نوێ ده‌رده‌كات و شه‌وی قه‌دريش ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌ پێى رێكارى خۆپارێزى ده‌كرێنه‌وه

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئايينى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌لێ ،  ئاماژە بە بەيانى ژمارە (17)ی ساڵی (2021)ی لێژنەى باڵاى بەرنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆ شەوی قەدری پیرۆز بڕيارماندا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له‌ كاتژمێر (12)ی شه‌وه‌وه‌ ده‌كرێنه‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی رێكاری خۆپارێزی و رێنمایی تایبه‌ت،  ده‌شلێ : بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێکردنی رێنمیایەکان دەکەن.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی:

مامۆستایانی ئایینی بەڕێز و نوێژخوێنانی خۆشەویست

ئاماژە بە بەيانى ژمارە (17)ی ساڵی (2021)ی لێژنەى باڵاى بەرنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆ شەوی قەدری پیرۆز بڕيارماندا بە دەرچوواندنى ئەم رێنماییانە.

یەکەم: شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر (12)ی شەو تاکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن.

دووەم: مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ده‌مامك ببەستێت.

سێیەم: دەستنوێژ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێت، نوێژخوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانيان رەچاو بکرێت لە مەتر و نيوێك تا دوو مەتر بێت.

چوارەم: خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێت.

پێنجەم: پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بەگشتی ره‌چاو بكرێت.

شەشەم: لەکاتی بوونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێری و ياسايی بەرامبەر سەرپێچيكاران.

حەوتەم: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێکردنی رێنمیایەکان دەکەن.

ھەشتەم: دەزگاکانی راگەیاندن دوای (رێپێدانی ئەوقافی پارێزگا) دەتوانن رووماڵی شەوی قەدر لەمزگەوتەکان بکەن.

نۆيەم: ئەم رێنماییانە لەشەوی قەدری پیرۆز لەلايەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێن.

وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايينى

30\ 4\ 2021

Back to top button