تیرۆرستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە

تیرۆرستانی داعش لەسنووری دووبز هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە.

پێشمەرگەیەک لە دووبز راگەیاند، داعش هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و شەڕ روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ریزی هێزەکانی پێشمەرگە شەهید و بریندار هەن.

پەیامنێری کوردستان24 یش لە کەرکووک رایگەیاند، داعش هێرشی کردووەتە سەر دوو سەنگەری لیوای 10ـی هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرامبەر بەرزاییەکانی دووبز شەڕ بەردەوامە، شەهید و برینداریش هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئامر سریەیەک و چەند پێشمەرگەیەک شەهید بوون.

س:k24

Back to top button