دژە تیرۆری کوردستان راگەێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی تیرۆرستانی داعش بڵاوکردەوە
دژە تیرۆری کوردستان راگەێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی تیرۆرستانی داعش بڵاوکردەوە و دەلێ : پێشمەرگە هێرشێکی تیرۆریستانی داعشی تێکشکاند.
دژە تیرۆری کوردستان لە راگەێندراوێکدا کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند :” بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چەکدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە بەرزاییەکانی نزیک گوندی پڕکان لە سنووری میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی لیوای 10ی هێزی پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و توانییان هێرشی تیرۆریستان تێکبشکێنن.”
دژە تیرۆری کوردستان لە راگەێندراوەکەیدا راشیگەیاند :” لە ئێستادا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە.