مهسرور بارزانی: پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران دووپات دەکەینەوە
مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهیهكی ئایاردا ، لهڕۆژی جیهانی كرێكاران پهیامێكی بڵاو كردهوه و رایدهگهێنێت: لهیهكی ئایاردا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن کە سەلامەتی و تەندروستییان لە بەرچاو بگیرێت لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا، دووپات دەکەینەوە .
دهقی پهیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یەکی ئایار:
بە بۆنەی یەکی ئایار ، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
ڕێز و پێزانینم بۆ ئەرک و ماندووبوون و هێزی بیر و بازووی کرێکارانی کوردستان هەیە کە لە دۆخێکی نالەباری ئابوورییدا ، بەردەوامن لە خزمەتکردنی کوردستان.
لەم بۆنەیەدا ، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن کە سەلامەتی و تەندروستییان لە بەرچاو بگیرێت لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا، دووپات دەکەینەوە .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان