پارێزگاری هەولێر لەبارەی شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پەیامێکی لەبارەی پەلاماری چەکدارانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: بە داخێکی زۆرەوە شەوی رابردوو لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پردێ، هەرسێ پێشمەرگە (نەقیب پشتیوان زراری، ئیدریس بەرهەم، هێمن یەحیا سەعید) شەهیدبوون. بەمبۆنە خەمناوەکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و كهسوكار و دۆست و ئاشنایانیان دهكهین و خۆمان بههاوبهشی خهمیان دهزانین.
دەقی پەیامی پارێزگاری هەولێر:..
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پردێ، هەرسێ پێشمەرگە (نەقیب پشتیوان زراری، ئیدریس بەرهەم، هێمن یەحیا سەعید) شەهیدبوون.
بەمبۆنە خەمناوەکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و كهسوكار و دۆست و ئاشنایانیان دهكهین و خۆمان بههاوبهشی خهمیان دهزانین.
له خودای گهوره داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەواییان بدات و گیانی شەهیدان بهر دلۆڤانی خۆی بخات و به بهههشتی بهرینیان شاد بكات، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
انا لله وانا الیە راجعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر