هەولێر: باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/05/به‌رێوه‌به‌رايه‌تى-مادده‌ى-هۆشبه‌ر.jpg)
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان له راگه‌يێندراوێكدا ده‌ستگيركردنى باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانى لە هەولێر راگه‌ياند
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان له راگه‌يێندراوێكدا له‌باره‌ى ده‌ستگيركردنى ئه‌و بانده رايگه‌ياند:” له‌به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كانمان بۆ بنبڕ‌كردنى نه‌هێشتنى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌كان دواى به‌دواداچوون رۆژى 1 ى 5 توانرا له شارى هه‌ولێر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ده‌ستگيربكرێن كه ئەو باندە لە دوو کەس پێکهاتوون بەناوەکانی ( ع. ش.ح) و ( چ. ع. ع) بڕی 700 گرام ماددەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ پێوە گیراوە و لەناو دوو ئامێری دوورمان شاردبوویانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ده‌شلێ:” بەنیازبوون لە رێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوه ئه‌و ماددەی هۆشبەره رەوانەی وڵاتی بەریتانیای بکەن.
له راگه‌ێندراوه‌كه زياتر هاتووه كه ، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵێنەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.