مه‌سيحييه‌كان بۆ عه‌بدولستار مه‌جيد:هانامان بۆ كەس نەبردووە،سەرۆكی حكوومەت و فراكسیۆنی پارتیش بۆ چارەسەركردنی كێشەی زەوییەكانیان ”لە هەموان خەمخۆرترن
له وه‌ڵامى عەبدولستار مەجید كه نووسینێكی بڵاو كردۆتەوە و تێیدا بانگەشەی ئەوەی كردووە گوایە مەسیحییەكانی عەنكاوە هانایان بۆ كەسێكی وەك ئەو بردووە، په‌رله‌مانتارێكى مەسیحی لە پەرلەمانی كوردستان ده‌لێ: مەسیحییەكان هانایان بۆ كەس نەبردووە، سەرۆكی حكوومەت و فراكسیۆنی پارتیش بۆ چارەسەركردنی كێشەی زەوییەكانیان ”لە هەموان خەمخۆرترن“.
ڕۆبینا ئۆملیك، ئەندامی هاوپه‌یمانیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی (لە پێكهاتەی مەسیحی) لە پەرلەمانی كوردستان ڕاگه‌یاند: ”پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان له بارودۆخێكى ئارام‌دا ده‌ژین، هه‌ولێریش ئارامترین شوێنه بۆ مەسیحییەكان و تا یه‌ك مەسیحی مابێت، كوردستان جێ ناهێڵین، ئێمه لێره ئاواره نین و ماڵ و وڵاتى خۆمانه، خۆمان بە خه‌ڵكى ڕه‌سه‌نی ئه‌م هه‌رێمه دەزانین“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى مه‌سيحى گوتيشى: ”ئێمه وه‌ك مه‌سیحییه‌كان هانامان بۆ كه‌س نه‌بردووه، ته‌نها كێشه‌ى زه‌ویمان هه‌یه وەك چۆن زۆر خەڵكی كوردیش هەمان كێشەیان هەیە، ئێستا سه‌رۆكى حكوومه‌تكێشه‌كه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات و فراكسیۆنى پارتیش خه‌مخۆرانه كار له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه دەكات، ئەوان لە هەموان خەمخۆرترن بۆ كێشەكەمان.
ڕۆبينيا ئۆمليك زياتر گوتى:” هەر هاووڵاتییەكی مەسیحی زێدەڕۆیی كرابێتە سەر موڵك و ماڵی، پێویسته له ٦٠ ڕۆژدا سكاڵا تۆمار بكات و كێشه‌كه‌ى به یاسا بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت“.
ئەو پەرلەمانتارە مەسیحییە دووپاتی كردەوە: ”سه‌رۆكى حكوومەت خۆى له‌سه‌ر ئەم بابەتە لەسەر هێڵه، شه‌ش وه‌زیرى په‌یوه‌ندىدارى ڕاسپاردووه یه‌كێك له‌وانه ئانۆ جه‌وهه‌ره كه خۆی وه‌زیرێكى مەسیحییە“.
له‌وه‌ڵامى ئه‌و قسانەی عەبدولستار مەجیدیش كە گوایە مەسیحییەكان گوتوویانە كوردستان جێدەهێڵین و قسه‌كانى به‌درۆ خسته‌وه و گوتی: ”ئه‌وه راِست نییه، هیچ مەسیحییەك داواى ئه‌وه‌ى نه‌كردووه كه وڵات جێبهێڵت، ئێمه وه‌ك وڵات سه‌یرى كوردستان ده‌كه‌ین نه‌ك وه‌ك هۆتێلێك كه هه‌ر كاتێك بارودۆخ گونجاو نه‌بوو بڕۆین، ئێمه له ناوه‌ندى بڕیارین و خۆمان به خاوه‌نى كوردستان ده‌زانین، ئه‌م كێشه‌یە په‌یوه‌ندى به ناكۆكیی سیاسی و ئایینییەوە نییه، كێشەی موڵكدارییە و بەپێی یاسا چاره‌سه‌ر دەكرێت“.