هاووڵاتيانى كوردستان بۆ هۆشيار عه‌بدوڵڵا: لە ٢٠١٤ کوردستان ریفراندۆمی کردبوو کاتێک داعش پەلاماری داین؟

هۆشيار عه‌بدوڵڵا وه‌ك پيشه‌ى هه‌ميشه‌يى خۆيان له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان به‌خوێنى پيرۆزى خۆيان به‌ره‌به‌يانى ئه‌مرۆ جارێكى تر خاكى پيرۆزى كوردستانيان پاراست و هێرشێكى ترى تيرۆرستانى داعشيان تێكشكاند و نه‌يانهێشت پيڵانه‌ چه‌په‌له‌كانى دوژمن سه‌ربگرێت له‌پۆستێكى فه‌يسبووكى نووسینێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و پەلاماری ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی داوه‌ لە كاتێكدا ئامانجی هەمیشەیی پێشمەرگە سەربەخۆیی كوردستان پاراستنى خاكه‌كه‌يه‌تى.

هاوڵاتيانى كوردستانيش به‌كۆمێنته‌كانيان هۆشیار عەبدوڵا ڕیسوا ده‌كه‌ن و وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه‌ يه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ش به‌ناوى تاهير سه‌يد له‌ هۆشيار عه‌بدوڵڵا ده‌پرسێت و ده‌لێ :” لە ٢٠١٤ کوردستان ریفراندۆمی کردبوو کاتێک داعش پەلاماری داین؟.”

ده‌شلێت:” پێشمەرگە خۆێن ئەڕێژێ بۆ سەربەخۆی و نیشتمان كه‌سانى وه‌ك تۆش لەبه‌غدا نان وپیازی پێوە ئەخۆن ئەگەر پێشمەرگەو کوردستان نەبێ لەبەغدا کێ ئەڵێ چەن تان بەچەن سڵاو لەپێشمەرگە سڵاو لەشه‌هیدان.

نێچيرڤان حاجيش نوسيوويه‌تى :” خۆزگە کورد وازی لە موزیادە و خۆ فرۆشی ئەهینا ئەوکات ئەمزانی تۆ ئەمسالی تۆ لە ناو چ زبلدانێک ئەدۆزرانەوە سەر شۆری بۆ ئێوەی ناخ پیس بەرامبەر قەترێک خوێنی شه‌هیدانی خاکی پیرۆزی کوردستان.

ڕاستى كوردستانيش ده‌لێ:”خیانەتی ئاغاکانت بوو نەوەک ریفراندۆم، ئەگەر پيلان و خیانەتی ئێوە و ھاوبیرەكانتان نەبایە ئێستا بەرھەمی ریفراندۆم سەربەخۆی كوردستان دەبوو، دڵنیابن ھێرشەكەش دەستی ئەوانەی لە پشتە كە ئێوە بۆ عێراقێكی یەكگرتوو كاریان لەگەڵ دەكەن.

خه‌يام يه‌حياش له‌وه‌ڵامى هۆشيار عه‌بدوڵڵا نووسيوويه‌تى :” بۆشای ئەمنی سوپڕایز نیە بۆ ئێمە تا دوو جاش و خۆفرۆشی وەک تۆ هەبن!!

 

Back to top button