به ڤیدیۆ: خواكوڕك دیمه‌نی یه‌كه‌م چركه‌ساتی كوژرانی هاووڵاتیه‌كه‌ی به‌رده‌م MRF كواتڕۆ بڵاوده‌كاته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/05/01.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م شوقه‌كانی ئێم ئاڕ ئێف كواترۆ تاوه‌ڕ له شه‌قامی گوڵانی هه‌ولێر كه‌سێك به‌ر ده‌ست رێژی گولـله دراو دوای بریندار بوونی به سه‌ختی كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر گیانی له ده‌ستدا و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرای كرد كه رووداوه‌كه به هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بووه.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كوژراوه‌كه ناوی رابەر نوورەدین بووه‌و كه له‌لایه‌ن زاواكه‌یانه‌وه به‌ر ده‌ست رێژی گولـله دراوه‌و دوای ئه‌وه به سه‌ختی بریندار كرا، له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستدا و له ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادی هه‌ولێره.
ده‌زگای میدایی خواكوڕك ڤیدیۆی چركه‌ساتی رووداوه‌كه‌ی ده‌ست كه‌وتووه‌و بڵاوی ده‌كاته‌ووه، كه به پێێ ڤیدیۆیكه هه‌ردوو لا ته‌قه‌یان له‌یه‌كتری كردووه‌و له ئاكامدا كه‌سێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه.