د.شاخەوان عەبدوڵڵا: زیادبونی کردەی تیرۆریستی و قوربانییەکان ئەوە دەخوازێت هەرچی زووە دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە
ئەندامێکی لیژنەی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شاری کەرکووک لەبارەی هێرشەکەی دوێنێ شەوی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە دەلێ:دەمەوێت ئەوە روون بکەمەوە کە ئەو هێرشانە بەهۆی بۆشایی ئەمنی و نەبونی هێزی پێشمەرگە لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دامەزراندنی زۆرێک لەپاشماوەی داعش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ سەرۆک هۆزو پەرلەمانتارەکان لەژێر ناوی حەشد یان هەرناوێکی تر کەموچەی بۆ ئەوانەو ناسنامەو چەکەکانیشان بۆ تیرۆریستانەو هێرشی سەر هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان و هاوڵاتیانی سڤیلی پێ دەکەن.
د.شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاساییکرد نەوەی ڕەوشی شاری کەرکووک لە راگەێندراوێکدا لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند:” بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش لەسنووری شاروچکەی پردێ هێرشیان کردە سەرهێزەکانی پێشمەرگەو لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەکانەوە بەرپەرچی هێرشەکەیان درایەوەو زیانی گەورەیان بە تیرۆریستان گەیاند ، بەداخەوە لەو کردە تیرۆریستی یە چەند پێشمەرگەیەکی قارەمان شەهید و برینداربون ، هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشەی سەر پێشمەرگە تیرۆریستان لەسنوری رۆژئاوای کەرکوک و لەناوچەی زەرگە لەسنوری دووز خورماتوو لە سنوری خانەقینیش کردەی تیرۆریستیان هەبوەو قوربانی لێکەوتوەتەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا دەشلێت:” دەمەوێت ئەوە روون بکەمەوە کە ئەو هێرشانە بەهۆی بۆشایی ئەمنی و نەبوونی هێزی پێشمەرگە لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دامەزراندنی زۆرێک لە پاشما وەی داعش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ سەرۆک هۆزو پەرلەمانتارەکان لەژێر ناوی حەشد یان هەرناوێکی تر کەمووچەی بۆئەوانەو ناسنامەو چەکەکانیشان بۆ تیرۆریستانەو هێرشی سەر هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان و هاووڵاتیانی سڤیلی پێ دەکەن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاساییکردنەوەی شاری کەرکووک گوتیشی:” جارێکی تر داوادەکەین پەلە بکرێت لەگەڕانەوەی پێشمەرگەو دروست کردنی هەماهەنگی و هێزی هاوبەش لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دوورخستنەوەی ملیشیاکان و سەرلەنوێ بڵاوەپێکردنی هێزەکان لەو ناوچانە .
لە کۆتایی راگەێندراوەکەی شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی:” زیادبونی کردەی تیرۆریستی و قوربانییەکان ئەوە دەخوازێت هەرچی زووە دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە وبەرێزان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێم و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەرێز خاتوو جنین بلاسخارت سەرۆکی نێردەی نەتەوەیەكگر تووەکان بەپەلە لەسەر ئەو مەترسیانە کۆببنەوەو بڕیاری گونجاو لەو بارەوە بدرێت ، چونکە ناکرێت بەو شێوەیەی ئێستا هاووڵاتیانمان لەو ناوچانە بدرێنە دەست قەدەرەوە ،داواکارین لەخودا جێگای شەهیدەکان بەهەشت بێت و شیفای خێراش بۆ بریندارەکان بنێرێت .