له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی شارى موسه‌ننا (بیست و یه‌ك) زیندانیكراوی دۆسیه‌ی تیرۆر و مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ڵاتوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پارێزگاى موسه‌ننا رایگه‌یاند كه‌  21 زيندانى كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌رو تیرۆر توانیویانه‌ له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كى ناحييه‌ى هیلال له‌ پارێزگای موسه‌ننا رابكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ كه‌ بۆ میدیای عێراق لێدوانی داوه‌ گوتی: له‌ به‌ندینخانه‌ی “هیلال”ی پارێزگای موسه‌ننا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌ھێشتنی ماده‌ ھۆشبه‌ره‌كان و دۆسیه‌ی تیرۆر، (بیست و یه‌ك) زیندانیكراو هه‌ڵاتوون و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ هه‌ندێك له‌ به‌ندییه‌ راكردووه‌كان ده‌ستگیربكه‌نه‌وه‌ و پڕۆسه‌ی گه‌ڕانیش به‌دوای ئه‌وانی دیكه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌حمه‌د مه‌نفی، سه‌رۆكی حكومه‌تی خۆجێی پارێزگای موسه‌ننا گوتی: سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و راكردووانه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یان به‌ندییه‌ راكردووه‌كانیش 20 كه‌س تێپه‌ڕ ناكات .

 

س:  شه‌فه‌ق نیوز

Back to top button