سلێمانى: بۆ ماوەی هەفتەیەک دەوامی فەرمانگەیەکی حكوومی ڕاگیرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كاره‌باى سلێمانى رايده‌يگه‌ينێت: بۆ ماوەی هەفتەیەک دەوام لە به‌شی خزمه‌تگوزاری و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی ڕادەگیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كاره‌باى سلێمانى لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگەیاندووه: ئاگاداری دانیشتووانی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین کە له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان به‌گشتی و به‌هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خزمه‌تگوزاری و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به‌په‌تای كۆرۆنا و گیانله‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكمان، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، له ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌وام له‌و به‌شه ڕاده‌گیرێت.”
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی کارەبای سلێمانی له روونكردنه‌وه‌كه‌يدا ده‌شلێت، “داواكارین هاووڵاتیان بۆ مامه‌ڵه‌ی كاروباروی وزه و تاپۆ و ڕوخاندنى خانوو، پشكنینى پێوه‌رى كاره‌با و پاكتاوى پاره‌ى كاره‌با سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى نه‌كه‌ن.”