ئه‌مريكا و فه‌ڕه‌نسا: سەرەخۆشی لە کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان دەکه‌ن کە بەهۆی پەلاماری داعش لە زوورگەزراو شەهیدبوون

كونسوڵخانه‌ى ئه‌مريكا و فه‌ڕه‌نسا له‌شارى هه‌ولێر سەرەخۆشی لە کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان دەکه‌ن کە بەهۆی پەلاماری داعش لە زوورگەزراو شەهیدبوون.

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر له‌ په‌يجى فه‌رمى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نووسيوويه‌تى:” کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی_کوردستان و خێزانەکانی ئەو پێشمەرگانە دەکات کە لە هێرشێکی داعشدا لە پردێ (ئاڵتون کوپری) گیانیان سپارد.

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ده‌شلێت:” ویلایەتە یەکگرتووەکانی  ئەمریکا پابەند دەمێنێتەوە بە ڕاوەستان هاوشانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیە عێراقیەکانی تر بۆ دڵنیاییدان لەوەی داعش بە تەواوەتی شکستی پێهێنراوە.

سه‌عات 1 و نيوى شه‌وى رۆژی شەممە 1/5/2021، تيرۆريستانى داعش لە زوورگەزراوى سنوورى ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان دا، هێزی پێشمەرگە وەڵامی توندی داعشی دایەوە و هێرشەکەی تێکشکاند. دواتر وەزارەتی پێشمەرگەش له‌ راگه‌يێندراوێكدا، شه‌هيدبوونى سێ پێشمەرگە و برينداربوونى دوو پێشمەرگەی راگه‌ياند.

لاى خۆشيه‌وه‌ ئۆلیڤیێ دێکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا كه‌ له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردۆته‌وه‌ و نووسيوويه‌تى:” سەرەخۆشی لە کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان ده‌كه‌م کە بەهۆی پەلاماری داعش لە زوورگەزراو شەهیدبوون، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازم.

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، هه‌روه‌ها نووسیویەتی “لە بەرژەوەدندی ئاسایشی عێراقییەکان، پێویستە ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان و ‌حکومەتی عێراق، هەماهەنگییەکانیان قوڵتر بکەنەوە”.

 

Back to top button