كانديدێكى يه‌كێتى له‌ كانديدبوونى بۆ هه‌ڵبژاردن كشايه‌وه‌

رێباز بێركۆتی، كه‌ سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و پێشتر راگەیاندرابوو لە بازنەی هەولێری نێو لیستی يه‌كێتى كاندید كراوە، به‌ڵام ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ لە كاندیدبوون كشایەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییه‌كان له‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگاداره‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ، رێباز بێركۆتی بڕیاری داوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بەشداری نەكات و لە خۆكاندیدكردنی بكشێتەوە،”

هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ هۆكارى خۆكانديدنه‌كردنه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه‌ و خۆيشى روونكردنه‌وه‌ى له‌باره‌يه‌وه‌ نه‌داوه‌ بۆيه‌ نازانرێت نازاندرێت هۆكارەكەی بۆ ململانێی باڵەكانی یەكێتی ده‌گه‌رێته‌وه‌ ياخود لەپێناو بەرژەوەندیی كاندیدێكی دیكە كشايتەوە.

 

 

Back to top button