ئه‌مڕۆ بارزانی و ئۆڵاند كۆده‌بنه‌وه‌

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا كه‌ به‌ كۆشكی ئیلیزیش ناسراوه‌ رایگه‌یاند، به‌فه‌رمی فرانسوا ئۆلاند سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی پێشوازی لە مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ 21/2/2017 له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ پرسی شه‌ڕی داعش و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كرێت.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژه‌ بارزانی به‌ یاوه‌ری شاندێكی سیاسی و سه‌ربازی بۆ به‌شداری كردن له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌.

Back to top button